کۆبونەوەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ نیو کاتژمێر دواخرا

کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بۆ نیو کاتژمێر دواخرا.

بڕیار بوو لە کاتژمێر ٨ی ئەمشەو کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دیاریکردنی کاندیدێک بۆ سەرۆکی عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی نیسابی یاسایی کۆبونەوەکە بۆ نیو کاتژمێر دواخراوە.

بەپێی زانیارییەکانی "سپی، هەر ٢٥ پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی پارتی نەچونەتە ناو هۆڵی پەرلەمانەوەو ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی عەرەبیش بە هەمان شێوە ئامادەی دانیشتنەکە نەبوون، بەوهۆیەشەوە رێژەی یاسایی بۆ بەڕێوەچونی کۆبونەوەکە تەواو نەکراوەو سەرۆکی پەرلەمانیش کۆبونەوەکەی بۆ نیو کاتژمێر دواخستووە.

جێی ئاماژەیە ئەگەر ئەمشەو رێژەی یاسایی بۆ دانیشتنی ئەنجومەن تەواو نەبێت، ئەوا کۆبونەوەکە بۆ سبەینێ سێشەممە دوادەخرێت.


PM:06:51:01/10/2018