بەهۆی خراپی پردێکەوە ژن و مێردێک لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ناحیەی قوشتەپە گیانیان لەدەستدا

 ئەمڕۆ دوو شەممە ٨ی تشرینی یەکەم لە سنووری قوشتەپە ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە لەسەر پردێک کەوتە خوارەوە و بەھۆیەوە دایک و باوکێک گیانیان لەدەستدا و دوو منداڵیشیان بە سەختی برینداربوون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەکەی دەست "سپی" کەوتووە، تیایدا فازیڵ حاجی وتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر ئاماژەی بەوە کردووە،ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە لەسەر رێگای گوندی ئازیانە، کە ‌یەکێکە لە ‌گوندەکانی سەربە ‌ناحیەی قوشتەپە بەھۆی تیژڕەوییەوە خۆی کیشاوە بە ڕاگری پردەکە و کەوتە خوارەوە."

 وتیشی، لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا دایک و باوکێک گیانیان لەدەستدا و  دوو منداڵیشیان بە سەختی برینداربوون.

 وتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر رەخنەی لەو لایەنانە گرت، کە بەرپرسن لە دروستکردنی ئەو ڕێگا و پردانە و وتی"ئەگەر پردێک ڕاگرەکەی توانای ڕاگرتنی ماتۆڕسکیلێکی سێ تایەی نەبێت، ئەی چۆن دەتوانێت ئوتۆمبیلێک بگەڕێنێـتەوە کاتێک خۆی پیادادەکیشیت؟"


PM:08:47:08/10/2018