خوێندكارانی 12ی ئامادەیی لە دهۆک و هەولێر گردبوونەوە

بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی ترینی یەکەم بەهۆی نەگەڕانەوەی ناوەكانیان بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان ژمارەیەك لە دەرچوانی 12ی ئامادەیی  لە پارێزگای دهۆك لەبەردەم سەرۆكایەتی زانكۆی دهۆك گردبوونەوە.

لە گردبوونەوەکەدا خوێندکاران  ئاماژەیان بەوە کرد، کە پێشتر ئاگاداكرابوونەوە كە ئەمڕۆ سەردانی ناوندەكانی تۆماركردن بكەن، بۆ ئەوەی بزانن بۆچی ناوەكانیان نەگەراوەتەوە، بەڵام پێیان راگەیەنراوە كە سبەینی وەرنەوە.
 
لەلایەکی دیکەوەو هاوکات هەر ئەمڕۆ ژمارەیەک لە خوێندكارانی 12ی ئامادەیی بۆ هەمان مەبەست لە شاری هەولێر خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا 

پاش راگەیاندنی ناو وەرگیراوانی خوێندکارانی 12ی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگەكان وەزارەتی خوێندی باڵا رایگەیاند، کە ناوی زیاتر لە 800 خوێندكار نەگەڕاوە، كە هەندێكیان نمرەکانیان لەسەدا 75 زیاترە.


AM:10:55:14/10/2018