وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم رایدەگەیەنێت، به‌هۆى زیادكردنى به‌رهه‌مهێنانى غازی سروشتی بۆ ماوه‌یه‌ك دوو وێستگه‌ى غازى راده‌وه‌ستێت.
له راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم كه وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوه تێیدا هاتووه، به‌هۆی به‌ستنه‌وه‌ی بۆرییه‌كانی غازی سروشتی بۆ ماوه‌ی 48 تاكو 72 سه‌عات به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌هه‌ردوو وێستگه‌ی غازی هه‌ولێرو چه‌مچه‌ماڵ راده‌وه‌ستێت.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه:
هاووڵاتییانی به‌ڕێز ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 19-10-2018، كۆمپانیای داناغاز به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان هه‌ڵده‌ستێت به جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی غاز سروشتی و ، به‌هۆی به‌ستنه‌وه‌ی بۆریه‌كانی غازی سروشتی بۆ ماوه‌ی 48 تاكو 72 سه‌عات به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌هه‌ردوو وێستگه‌ی غازی هه‌ولێرو چه‌مچه‌ماڵ راده‌وه‌ستێت. وه‌زاره‌تی كاره‌با به هاوكاری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان به‌په‌رۆشه‌وه كار ده‌كات له‌رێگه‌ی پلان و به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه كاریگه‌ریی كه‌می له‌سه‌ر هاوڵاتیان هه‌ه‌بێت .
هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه دوای جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی غاز كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ده‌بێت و هایوڵاتییان سوودمه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌بن.