خانمە هونەرمەندێکی کورد سێ جار شووی کردووە

خانمە هونەرمەند، هانی ئاشکرایکرد کە لە ژیانیدا سێ جار ژیانی هاوژینی پێکهێناوە بە بێ ئەوەی هۆکاری جیابوونەوەکانی ئاشكرا بکات.

لە میانی قسەکردنی لە بەرنامەیەکی تایبەتی کەناڵی ڕووداودا هانی، خانمە گۆرانیبێژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرایکرد کە لە ژیانیدا سێ جار هاوسەرگیری کردووە و لە کاتی وەڵامەکەشدا دەستیکرد بە گریان.

هانی پێشتر لەسەر دوا كلیپی بڵاوكراوەی خۆی وتبووی "نوێترین كاری هونەریم ڤیدیۆ كلیپێكە بەناوی میراج كە تكێكستەكەی باس لەهەموو ئەو بەربەستانە دەكات كە لەبەردەم مرۆڤی مۆدێرندا هەیە، هەموومان بە كۆمەڵێك سیستەم‌و نەریت سنورداركراوین‌و ناچارین بۆ ئەوەی كاری داهێنەرانە بكەین، ئەو سنورانە ببەزێنین".

هونەرمەند هانی لە شاری سنە لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە‌و لەساڵی 2000ەوە دەستی بەكاری هونەری كردوە.



AM:11:51:18/10/2018