خوێندنی باڵا بڕیارێکی دەرکرد

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی قوتابییان دەرکرد و دەرفەتی زیاتر بە خوێندکاران دەدات بۆ پێشکەشکردن و وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانی ھەرێمی کوردستان.

لە نووسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی میدیا" کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە، بە مەبەستی دەرفەتدانی زیاتر بە قوتابییان بۆ پێشکەشکردن و وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی وەرگرتنی قوتابییان، تا کاتژمێر 8ی ئێوارەی 27/10/2018 وەرگیراوە.



PM:12:54:18/10/2018