بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی دارایی رۆژی یەکشەممە مووچەی سێ وەزارەت و سێ سەرۆکایەتییەکە دابەشدەکرێت.
ماڵپەڕی دواڕۆژ لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردووەتەوە "رۆژی یەکشەممە مووچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی پیشەسازی و رۆشنبیری و لاوان و ئاوەدانکردنەوە دابەشدەکرێت".
ئاشکراشی کردووە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی ئەو سێ وەزارەتە مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمیش دابەشدەکرێت.