نەوەی نوێ بەشداری حکومەتی نوێی عێراق ناکات

فراکسیۆنی نەوەى نوێ لە پەرلەمانى عێراق وەک یەکەم فراکسیۆن ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆیان راگەیاند و، بەشداری لە حکومەتى نوێی عێراق ناکەن.

فراکسیۆنی نەوەى نوێ لە پەرلەمانى عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەتووە ئاماژەی بەوە کردووە، "ستراتیجی ئێمە لە داهاتوودا چاودێریيکردنی حکومەت و کارەکانی و لێپرسینەوەى دەبێت و باوەڕی تەواومان بە جیاکردنەوەى دەسەڵات لە یەکتر هەیە".

ئەوەشخراوەتەڕوو،" لەگەڵ سەرجەم هێزە عێراقییەکانی تردا کاردەکەین بۆ دروستکردنى بەرەیەکى ئۆپۆزسیۆنی کارا دوور لە حزبایەتى و تائیفییەت و دابەشکاری  بۆ کارکردن لە چوارچێوەى پەرلەمانی عێراقدا".

فراکسیۆنی نەوەى نوێ لە بەغدا ڕاشیگەیاندووە، "ئێمە یەکەم فراکسیۆنین لەسەر ئاستى عێراق کە ئۆپۆزسیۆنبوونى خۆمان راگەیاندووە  و پێمانوایە پرۆسەى دیموکراسی و بەکارخستنى پەرلەمانێکی بەهێز لەم ڕێگایەوە دەبێـت".





AM:09:03:22/10/2018