ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە ناحیەی گەیارە تەقییەوە

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨،  ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە ناحیەی گەیارەی سەر بە پارێزگای نەینەوا تەقییەوە.

ناوەندنی ڕاگەیاندنی ئەمنی پارێزگای نەینەوا بڵاویکردەوە، تەقینەوەکە لە ناو بازاڕی ناحیەی گەیارە رویداوەو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ١٠ هاوڵاتی برینداربوون.

ئەوەشت خراوەتەڕوو، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەكان دەوروبەری ناوچەكەیان گرتووە و لێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە دەستیان پێکردووە.


AM:11:33:23/10/2018