ئەردۆغان زانیاری لەسەر كوشتنی خاشقچی ئاشكرادەكات

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، ١٨ كەس بەشداربوون لە كوشتنی خاشقچیدا و وڵاتەكەی بێدەنگ نابێت لە ئاست ئەو رووداوەدا.

سەرۆك كۆماری توركیا ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٨، لە وتارێكدا دووپاتیكردەوە، ١٨ كەس بەشداربوون لە كوشتنی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەماڵ خاشقچیداكە ١٥یان لە سعودیەوە چوونەتە توركیا و سێ كەسەكەی دیكەش كارمەندی كونسوڵخانە بوون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كوشتنی خاشقچی كێشەیەكی نێودەوڵەتییە و توركیا لێی بێدەنگ نابێت، راشیگەیاند لەگەڵ سعودیەدا تیمێكی هاوبەشیان لەبارەی رووداوەكەوە پێكهێناوە.

باسی لەوەشكرد، سعودیە دەبێت وەڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە كە بۆچی دوای رووداوەكە دەستبەجێ كونسوڵخانەی سعودیە بە مەبەستی لێكۆڵێنەوە نەكرایەوە و بەفەرمانی كێ؟ بۆچی ئەو هەموو لێدوانە جیاوازە لەلایەن بەرپرسانی سعودیەوە درا لەبارەی رووداوەكەوە؟ كێ بەرپرسە لە شاردنەوەی تەرمی خاشقچی؟

ئەردۆغان بەسەر سورمیانەوە ئەوەشی پرسی، بۆچی هەتاوەكو كۆنسۆڵی سعودیە ئەستەنبوڵی جێنەهێشت بەرپرسانی سعودیە كوشتنی خاشقچیان ڕانەگەیاند؟.

سەرۆك كۆماری توركیا تیشكی خستەر سەر ئەوەش، دوای ڕووداوەكە پۆلیسی نەیتوانیووە بچێتە ناو كۆنسۆڵخانەوە بەهۆی یاسایی كونسۆڵی نێودەوڵەتیەوە بەڵام داوای ڕووداوەكە ١٥ كەس توركیان جێهێشتووە چوونەتە سعویە ئەو پیاوەشیان لەگەڵ بووە كە هاوشێوەی خاشقچی بووە.

باسی لەوەشكرد، زانیارییە هەواڵگرییەكانی توركیا دەریدەخەن كە كوژرانی خاشقچی پێشتر پیلانی بۆ داڕێژراوە و پۆلیسی توركیاش بەردەوام دەبێت لە لێكۆڵینەوەی زیاتر لەسەر دۆسیەكە.



PM:02:10:23/10/2018