ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە

بڕیاره‌ لە چەند رۆژی داهاتودا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشطیمانی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئێستای هه‌رێم و عیراق کۆببێتەوە.

میدیای فەرمی یەکێتی لەزاری سه‌عدی پیره‌ وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی بڵاویکردەوە، کەلە چەند رۆژی داهاتوودا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه‌.

وتەبێژی یەکێتی ئاشكراشێکردووە، لە كۆبونه‌وه‌که‌دا دۆخی ئێستای هه‌رێم و عیراق و پێكهێنانی حكومه‌ت و ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن تاوتێده‌كرێت.


PM:12:26:30/10/2018