ڕۆژێك پشوو ڕاگەیەندرا

لە چەند شار و پارێزگایەكی عێراق، رۆژی چوارشەممە دەكرێتە پشووی فەرمی و بەڵام پشووەكە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

پشووەكە بەبۆنەی ساڵیادی كۆچی دوایی محەمەدی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، لە ژمارەیەك پارێزگای عێراق، راگەیەندراوە.

هاوكات نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، ڕایگەیاند تەنیا رۆژی 20/11/2018 كە یادی لەدایكبوونی. پێغەمبەری ئیسلام (د. خ.)ـە، دەكرێتە پشووی فەرمی لە هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە هیچ ساڵێك یادی كۆچی دوایی پێغەمبەر نەكراوەتە پشوو، تەنیا یادی لەدایكبوونی كراوەتە پشووی فەرمی، كە لە كوردستان بە رۆژی مەولود دەناسرێ.

هەریەك لە پارێزگاكانی نەجەف، بەسرە، واست و كەربەلا رۆژی چوارشەممەیان بەیادی كۆچی دوایی پێغەمبەری ئیسلام، كردووەتە پشوو.



AM:09:22:06/11/2018