لەم گەڕەكانەی‌ سلێمانی‌ نەوت دابەش دەكرێت

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت دابەشكردنی نەوت لەدەرەوەی شاری سلێمانی بەردەوامەو بڕیارە لەم هەفتەیەدا دابەشكرنی نەوت لەهەردوو قەزای شارباژێڕ و ماوەت دەست پێ بكات.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لەپەیجی فەرمی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاندوە،"دوای كۆتایی هاتنی دابەشكردنی نەوت لەسنوری قەزای پێنجوێن بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە14ی11ی2018، دابەشكرنی نەوت لەهەردوو قەزای شارباژێڕو ماوەت دەست پێ بكات".

لەبارەی دابەشكردنی نەوتیش لەناو شار ئاماژەی بەوەكردوە،"دابەشكردنی نەوت لەناو شار بەردەوامەو لەسبەینێ سێشەممە نەوت لەمەڵبەندی نۆ دابەش دەكرێت كە گەڕەكەكانی (بەختیاری، رزگاری، كارگەی جگەرە، ئاسایش، ئابڵاخ، سەربەرزی، شێخ محێدین) لەخۆدەگرێت".



PM:12:36:12/11/2018