كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بڕیاریدا له دوو رۆژى داهاتوودا پاره‌ی كارمه‌ندانى سه‌ر سندوق له هه‌ڵبژاردنى ١٢ی ئایارره‌وانه‌ى نوسینگه‌كانى خۆى بكات.
رزگارى حاجى حه‌مه جێگرى سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشەممە ١٣ی تشرینی دووەم ئه‌نجومه‌نى كۆمسیۆن یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى خۆى كردووه‌و دواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌نى عێراق بڕیاریدا به كاراكردنه‌وه‌ى كۆمسیۆن.
وتیشی، هەر ئەمڕۆ كۆمسیۆن بڕیاریداوه له دوو رۆژى داهاتوودا پاره ره‌وانه‌ى سه‌رجه‌م نوسینگه‌كانى خۆى بكات بۆئه‌وه‌ى پاره‌ى ٢٥٠ هه‌زار كارمه‌ندى رۆژى هه‌ڵبژاردنى ١٢ی ئایار بدرێت.
جێگرى سه‌رۆكى كۆمسیۆن باسی لەوەشکردووە، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ى خۆیان سه‌رجه‌م نوسینگه‌كانى كۆمسیۆنیش ده‌ستبه‌كاربوونه‌ته‌وه له ئه‌مڕۆوه.
١٢ی ئایاری ئەمساڵ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو، تا ئیستاش چەندین کۆبوونەوەی ئەنجامداوە.