بانکى ناوەندیی عێراق راگەیەندراوێکی لەسەر دۆسێی تەڕبوونى ئەو حەوت ملیار دینارە بلاوکردەوە، کە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
بانکى ناوەندى عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو 7 ملیار دینارەی باس دەكرێت،کە گوایە بەهۆی لافاوەوە تێكچوە، ساڵی 2013ە روداوەكە بووە كاتێك بەهۆی بارانی زۆرەوە شەقامی رەشیدی بەغدا لافاو گرتویەتیەوە و چۆتە ناو درزی خەزێنەكانەوە و ئاوەڕۆكان توانایان نەبوە بیكەنە دەرەوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو، بەپێی یاساکانی بانکی ناوەندی هەر دراوێک خراپ ببیت دەگۆڕدرێت و ئەوەش بە شێوەیەکى بەردەوام لەلایەن بانکەکەوە دەکرێت، تێچوونى کارەکەش بەهای پارە خراپبووەکە نییە، بەڵکو تەنها تەنها خەرجی کڕینی کاغەز و چاپکردنى پارەکەیە کە ڕێژەکەى زۆر کەمە.
لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بانکەکەیان زۆری پێ سەیرە دوای پێنج ساڵ ئەم بابەتە وروژێنراوە و بووەتە پرسی ڕاگەیاندنەکان، لەکاتێکدا پێشتر و لەکاتی خۆیدا ڕێکاری یاسایی تەواو لەوبارەیەوە گیراوەتەبەر.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ سێشەممە 13ی تشرینی دووەمعەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند كە بەهۆی لافاوەوە 7 ملیار دیناری عێراقی لەناوچووە، ئەم لێدوانەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو چالاكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەندین وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی گاڵتەئامێزیان لەسەر ئەو بابەتە بڵاوكردەوە و هاوکات هەڵمەتی شتنی دیناری عێراقییان راگەیاند.