ئەمەریکا کەسێکی گرووپی گوڵەن رادەستی تورکیا دەکاتەوە

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە ئەمڕۆ ئەمەریکا کەسێكی بەناوی فەتۆ گۆزەگیری رادەستی دەسەڵاتدارانی تورکیا کردۆتەوە.

ئاژانسی ئانادۆڵ بڵاویکردەوە کە کەسێک بە ناوی مەھمەت ساڵح گۆزەگیر کە پێشتر بەڕێوەبەری دەزگایەکی سەر بە فەتۆ بووە لە ئەمریکا و بە تاوانی "ھەوڵدان بۆ ھێرشی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵ" سنووردارش کراوە، گەڕێنرایەوە بۆ تورکیا.

ئەو ئاژانسە ئاشکرای دەکات کەسێک " بە ناوی مەھمەت ساڵح گۆزەگیر کە پێشتر بەڕێوەبەری دەزگایەکی سەر بە فەتۆ بووە لە ئەمریکا و بە تاوانی "ھەوڵدان بۆ ھێرشی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵ" سنووردارش کراوە، گەڕێنرایەوە بۆ تورکیا.

لە دوای دادگاییکردنی لە لایەن ئەمریکا دوێنێ گۆزەگیر سنوورداش کرایەوە و لە ژێر چاودێری ھێزەکانی ئەمنی لە شاری ھۆستۆنی ئەمریکا بە فڕۆکەیەکی ھێڵی ئاسمانی تورکیا گەیەنرایەوە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە شاری ئیستانبوڵ. 

گۆزەگیر لە دەرگای فڕۆکە رادەستی پۆلیسی تورکیا کرایەوە و رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس کرا. 

مەھمەت ساڵح گۆزەگیر لە ساڵی ٢٠١٤ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی Raindropی سەر بە فەتۆ بووە لە ئەمریکا و لە کاتی خوێندنی پزیشکی لە کۆلێژی پزیشکی سەر بە ناوەندی پزیشکی تەکساس، لە ١٤-١٥ی ئایاری ساڵی ٢٠١٥ لە ئۆپەراسیۆنێکی پۆلیسی ئەمریکا لە شاری فۆرت براند دەستگیر کرابوو. 

ھەر لەو ئۆپەراسیۆنەدا ٢٣ کەس کە گۆزەگیریشی لەنێودابوو، بە تۆمەتەکانی "ھاندانی منداڵان بۆ ئەنجامدانی سێکس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان" و "ھەوڵدان بۆ ھێرشی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵ" دستگیر کرابوون.

گۆزەگیر لەسەر ئەو تۆمەتانە بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکرا و پاشانیش لە بەرامبەر ٥٠ ھەزار دۆلار کەفالەت بە مەرجی بەردەوامی دادگایکردنی ئازاد کرا. 

دواتریش ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٥ لە دەستەی بەڕێوەبردنی دەزگای Raindropی دوورخرایە و مانگی حوزەیرانی رابردووش بڕیاری سنووردارکردنی بۆ دەرکرابوو. 



PM:11:13:16/11/2018