نهێنییەکی خاشقچی لەگەڵ ژنێک ئاشكرا دەبێت

ژنێكی میسری کە ناوی "حەنان"ی لە خۆی ناوە خۆی بە هاوسەری فەرمی رۆژنامەنوس خەمال قاشقچی ناساندووەو دەڵێت"پێش چەند مانگێگ لە کوژرانی خاشقچی لە ئەمەریكا هاوسەر گیری لەگەڵ كردوە.

حەنان بە رۆژنامەی واشنتن پۆست-ی راگەیاندووە، ئەو هاوسەری نهێنی جەمال خاشقچی بووە و پێش چەند مانگێك لە كوژرانی بە نهێنی لە ئەمریكا شوی پێكردووە بێ ئەوەی خەدیجە جەنگیزی دەزگیرانی بزانێت.

ئەوەشی وتووە، بۆیە لەئێستادا ئەم بابەتەی ئاشكراكردووە بۆ ئەوەی ئەویش وەك هاوسەری خاشقچی دانی پێدابنرێت و بە پێی شەریعەتی ئیسلامی مافەكانی خۆی دەستكەوێت.

رۆژنامەکە ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە، کە ئەو ژنە چەندین نامەی دەستنوسی جەمال خاشقچی و چەند وێنەیەكی ئاهەنگی هاوسەرگیرییانی پێداون.

هەروەها بۆ پشتڕاستكردنەوەی وتەکانی ئەو ژنە، هاوڕێیەكی دێرینی خاشقچی كە بەهۆی لایەنی ئەمنی نەیوەستوە ناوی بهێنرێت، ئاماژەی بەوەکردووە،"ئەوە ڕاستە و جەمال پێش ماوەیەك لەگەڵ ئەو ژنەش هاوسەرگیری كردووە".

هاوکات "خەدیجە جەنگیز" كە دەزگیرانی خاشقچی بووە رەتیكردۆتەوە کە دەسگیرانەکەی ژنی هەبوبێت و باسی لەوە کردووە، کە بەو هەواڵە دەیانەوێت كەسایەتی هاوسەرە كۆچكردوەكەی لەكەدار بكەن.


PM:04:59:17/11/2018