خۆپیشاندان دەستیپێکرد

خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لەبەردەم پارێزگای سلێمانی گردبوونەوە و داوای دابین کردنی خوزمەتگوزارییەکان و سزادانی بەرپرسی پێشووی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی دەکەن.

خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لەبەردەم کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی دەستپێکرد و بەرەو پارێزگای سلێمانی و  دادگا بەڕێکەوتن بە مەبەستی گەیاندنی داواکارییەکان و تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەر نەژاد حسێن سەرپەرشتیاری پێشووی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی.

بەگوێرەی زانیاریەکان چەند خوێندکارێک وەک نوێنەری خۆپیشاندەران چوونەتە لای پارێزگاری سلێمانی بەڵام خوێندکارانی خۆپیشاندەری زانکۆی سلێمانی داوادەکەن، پارێزگاری سلێمانی خۆی بێتە ناو خۆپیشاندەران و گوێ لەداواکارییەکان بگرێت.

ئەو خۆپیشاندانەی ئەمڕۆی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی، لە دوای ئەوە ھات لە ماوەی ڕابردوو بە ھۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و پێداویستییەکان و بوونی چەندین سەگ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.



AM:11:54:25/11/2018