سودان...باوكێك كچەكەی خۆی فرۆشت

باوكێك كچەكەی خۆی بە زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشێت و ژمارەیەك وێنەی جوانیشی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاودەكاتەوە.

ئێلیزابێس نیالۆنگ نگۆگ، كچێكی تەمەن 17 ساڵی وڵاتی باشووری سوودانە، نگۆگ درێژیی باڵای 210 سانتیمەترە و لەلایەن باوكییەوە، لەزیادكردنێكی ئاشكرا بە 500 مانگا، سێ ئۆتۆمبێل و 10 هەزار دۆلار فرۆشرا.

كڕیارەكەی ئێلیزابێس نیالۆنگ نگۆگ، ناوی كۆك ئالاتە و بازرگانێكی باشووری سوودانە. ئەو بازرگانە، كە 30 ساڵ لە كچەكە گەورەترە، لە زیادكردنێكی ئاشكرادا كچەكەی لە باوكی كڕی و كردییە هاوسەری نۆیەمی خۆی.

فرۆشتنی كچەكە بووەتە هۆی ناڕەزایی چالاكانی كۆمەڵگەی مەدەنیی وڵاتەكە و پێیان وایە جۆرێكە لە كۆیلایەتی.



AM:11:32:28/11/2018