پۆتین سەردانی بەغدا دەکات

بڕیارە بەمنزیکانە سەرۆکی روسیا فلادەمیر پۆتین سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق کۆبێتەوە.

ماڵپەڕی " مۆنیتەر " ی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، کە هەردوو پایتەختی روسیا و عێراق سەرقاڵی دانانی ئەجێندەیەکن بۆ سەردانەکەی پۆتینی سەرۆکی روسیا.

ئەو ماڵپەڕە ئەوە دەخاتە روو کە سەردانەکە لەسەر باگێشتنامەی عادل عەبدولەمەهدیە.

تا ئێستا بە دیاریکراوی کاتی سەردانەکە دیاری نەکراوە، بەڵام ئاماژە بۆ بەهاری ٢٠١٩ دەکرێت.





PM:11:59:30/11/2018