بوومەلەرزەیەک سەرپێڵی زەهاوی هەژاند

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ناوچه‌كانی سه‌رپێڵی زه‌هاو قه‌سری شیرین له‌ پارێزگای كرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان هه‌ژاند.

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە " کاتژمێر 6 و 45 خوله‌ك و 11 چركه‌ ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 9 کانوونی یەکەم بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 4.5 به‌پێوه‌ری ڕێخته‌ر ناوچه‌كانی سه‌رپێڵی زه‌هاو و قه‌سری شیرینی هه‌ژاند".

کۆتایی مانگی رابردووش بوومەلەرزەیەک بە هێز بە پلەی ٦،٣ بە پێوەری رێختەر هەمان پارێزگای رۆژهەڵاتی هەژاند.



AM:09:53:09/12/2018