نەخۆشخانەی چارەسەری چەكی كیمیایی لە هەڵەبجە دەكرێتەوە

بڕیارە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە چارەسەری بریندارانی چەكی كیمیایی لە پارێزگای هەڵەبجە بکرێتەوەو بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەک پێکهێنرا. 

د.رێكەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەری فەرمی یەكێتیی راگەیاندووە،  ئەمڕۆ 9-12-2018 بەمەبەستی گفتووگۆكردن سەبارەت بە كردنەوەی نەخۆشخانەی چارەسەری چەكی كیمیایی لەهەڵەبجە، لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران فەرمانگەی بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی وەزارەت و ئەندازەی سلێمانی كۆبووینەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا بەڵێندەرەكە خۆی سەردانی نەخۆشخانەكە بكات و سەرجەم كەلوپەلەكان رادەستی لیژنەی سەرپەرشتیار بكات و لیژنەكەش كەلوپەلەكان تاقیبكاتەوەو ئینجاز بنوسێت.

وەزیری رۆشنبیری ئەوەشی خستەڕوو، هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیارماندا لیژنەیەك دروست بكەین و بینێرین بۆ ئەنجومەنی وەزیران تا بزانین چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو ماوە دواكەوتنەی كردنەوەی نەخۆشخانەكەدا بكەین.


PM:11:19:09/12/2018