پەرلەمانتارێک هەڕەشەی سەربڕین لە هونەرمەندێکی بەناوبانگ دەکات

حیکمەت دیپ پەرلەمانتاری حزبی (لبنان القوي) لەسەر گۆرانییە نوێکەی هەڕەشە لە ڕاغب عەلامە دەکات و دەڵێت پێویستە سەر ببڕدرێت.

حیکمەت دیپ ڕایگەیاند کە ئەم گۆرانییە ناوی وڵات دەشێوێنێت و بەرەو گەندەڵکاریی دەبات، دەشڵێت پێویستە عەلامە سەرببڕدرێت.

لە دوای ئەو هەڕەشانە ڕاغب عەلامە لە ڕێگەی تویتێکەوە وەڵامی حیکمەت دیپی دایەوە و ڕایگەیاند ئەو کەسێکی هاوشێوەی داعشە.

عەلامە نوسویەتی  "بە بوونی کەسانێکی سیاسیی کە هەڕەشە بکەن بە بڕینی سەرمان و وەك داعش مامەڵە بکەن، بە دڵنیاییەوە وڵات فڕیوە (نەماوە). تۆ لە گۆرانییەکەم ترسایت و هەڕەشەم لێ دەکەیت."



PM:08:20:11/12/2018