لە کاتژمێر ١١ی ئەمشەوەوە جارێکی تر فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان و شارۆکەی ئامێدیان به‌زاند، به سه‌ختی سنووری شارەدێی شیلادزێیان بۆردومان كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاگادار بە سپی راگەیاند " فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ئاسمانی ئامێدیان به‌زاند و زۆر به سه‌ختی ده‌وروبه‌ری چیایی خالێیان و گوندی شاج بۆردومان دەکەن".
ئەو بۆردومانە دوای بورۆدومانی شەوی رابردوو دێت کە شەنگال و مەخموری کردە ئامانج‌و زیانی گیانی و مادی بەداوە بوو.
تورکیا کە لەبەردەم هەڵبژاردندایە هێڕشەکانی بەبیانووی لێدانی پەکەکە بۆ سەر هەرێم و رۆژئاوا توندکردۆتەوە.