بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ئەکبەری حاجی رۆستەم دەردەچێت

دادگای گەرمیان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ کەسایەتییەی شاری کفری، ئەکبەری حاجی رۆستەم دەردەچێت، دوو کوڕی دەستگیردەکرێت، خۆشی نەگیراوەو چۆتە هەولێر.

سەرچاوەیەکی پۆلیس بە سپی راگەیاند" دادگا لەسەر داوای یاسایی برایەکی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەو کەسایەتیەی پارتی دەرکردووە کە لەبەرنامی تۆپ ستۆریدا رایگەیاند "یاسا بۆ هەژارانە و ناتوانێ کەسی بە دەسەڵاتی وەک ئەو دەستگیربکات"، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو". 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، پۆلیس دوای فەرمانی دەستگیرکردن لەلایەن دادوەرەوە، دوو کوڕی ئەکبەر دەستگیرکراون و دوای یەکێکیان بەکەفالەت ئازاد کراوە، تا ئێستا باوکیان دەستگیرنەکراوەو چۆتە هەولێر.

بەپێی مادەی ٤٣٢ دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردوون کە " هەڕەشەکردن "، داواکەش لەلایەن براکەیەوە لەسەر موڵک و باخ کێشە لە نێوانیان دروستبووە.



PM:08:04:17/12/2018