ناتانیاهۆ هەوڵی پەشیمانکردنەوەی ترەمپ دەدات

ئیسرائیل بەبڕیاری كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە سوریا نیگەرانە و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش هەوڵدەدات دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا پەشیمان بکاتەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی کەناڵی تەلەفزیۆنی 10ی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هەوڵیداوە سەرۆكی ئەمریكا لەبڕیاری كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لەسوریا پەشیمان بكاتەوە.

ڕونیشی کردووەتەوە ئەو هەنگاوە مەترسیدارە بۆ ئیسرائیل و  بونی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا، تاكە كارتی گوشاری ئیسرائیل بوە بۆ ئەوەی روسیا قایل بكات تا بەربگرێت لەمانەوەو جێگیربونی هێزەكانی ئێران لەسوریا.

هەروەها جەیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریكا سەردانەكەی بۆ ئیسرائیل هەڵوەشاندوەتەوە كەبڕیاربوو لەم هەفتەیەدا بچێتە ئیسرائیل و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێی دۆخی سوریا بكات.


PM:01:52:22/12/2018