ئاسایشی سلێمانی ١٠١ کەسی خۆپیشاندانەکەی سلێمانی ئازاد کرد

دوای سێ رۆژ مانەوە لە زیندان، ئەمڕۆ ٢٣ ی کانوونی یەکەم ئاسایشی سلێمانی ١٠١ زیندانی هەدوو رێکخراوی  ڕێکخراوی ژنانی گەنجانی تێکۆشەر و ڕێکخراوی  گەنجانی وڵاتپارێزی ئازادکرد، کە رۆژی هەینی لە سلێمانی خۆپیشاندانێکیان رێکخستبوو.

ئەحمەد مستەفا یەکێک لە بەشداربوانی ئەو خۆپیشاندانە بە " سپی " راگەیاند " ئەمڕۆ ٢٣ ی کانوونی یەکەم ئاسایشی سلێمانی ١٠١ چالاکوانی هەردوو رێکخراوی ژنانی گەنجانی تێکۆشەر و ڕێکخراوی  گەنجانی وڵاتپارێزی ئازادکرد کە رۆژی هەینی رابردوو هەوڵیان دا خۆپیشاندانێک لە سلێمانی سازبکەن بەمەبەستی لابردنی گۆشەگیری لەسەر سەرۆکی پەکەکە عەبدوڵا ئۆچ ئالان و ، دژی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆ سەر شەنگال و مەخمور".

ناوبراو ئاشکرای کرد ئەو گیراوانە ٧١ کەسیان پیاو بوون و ٣٠ کەی تریان ئافرەت بوون.

ئەو چالاکوانە باس لەوە دەکات ئەو دەستگیرکراوانە بە ژن و پیاوە لە زیندان رووبەرووی لێدان و ئەشکەنجەدان بوونەتەوە.
هەروەها باس لەوە دەکات کە ژمارەیەک لە گیراوەکان دەستیان بە مانگرتن لە خۆراک خواردن کردووەو، ئەمەش هۆیەک بووە بۆ ئازادکردنیان.

بڕیابوو کاتژمێر ١:٠٠ی پاش نیوەڕۆی هەینی، لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی، خۆپیشاندانێک دژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەبچێت، بەڵام ئاسایش ڕێگری لە خۆپیشاندانەکە کردو ١٠١ کەسی لێدەستگیرکردن.



PM:02:23:23/12/2018