لەشاری کەفەرشێخ لە باکوری میسر پیاوێک هاوسەرەکەی و سێ منداڵی خۆی کوشت.
ڕۆژنامەى ئەهرامی میسری لە زاری دەزگا ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە بڵاوکردەوە، ئەو پیاوە لە بەردەم پۆلیسدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و ووردەکارییەى ڕووداوەکەى بۆ پۆلیس گێراوەتەوە و کە بەهۆی ناکۆکی و شەڕ لەگەڵ ژنەکەى ئەو کارە کردووە .
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو پیاوەی تاوانەکەى کردوو پزیشکە و ناوی ئەحمەد زەکی یە و هاوسەرەکەشی بە ناوی مونا هەر پزیشکە و هەر سێ منداڵەکەش بە ناوەکانى عەبدوڵا ٨ ساڵ و عومەر ٦ ساڵ و لەیلا ٤ ساڵ بوون.
دەزگا ئەمنییەکان ئەوەشیان خستووەتەڕوو، دوای ئەوەى گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بە هۆی ئەوەى دەرگای شوقەکە نەشکێنراوە و سەرجەمیان کوژراون گومنیان لە پیاوەکە کردووە دواتر دانیناوە بە تاوەنەکەیدا.