بەوێنە...عەرەبانە و كەپرەكانی شەقامی ئیسكانی هەولێر سوتێنران

دوێنێ سێشەممە 1ی كانونی دووەمی 2019 ئەو عەرەبانە و كەپرانەی كە لە شەقامی ئیسكانی هەولێرن لابران و سوتێنران.

لە شاری هەولێر تیمێكی شارەوانی  ریگرییان لە ژمارەیەك كاسبكاری ناوبازاڕی ئیسكان و كرد  و دەستیان گرتوە بەسەر عەرەبانەكانیاندا، ژمارەیەك لە خاوەن عەرەبانەكانیش بەهۆی ئەو هەڵوێستەی شارەوانیەوە خۆیان عەرەبانەكانیان سوتاندوە.

خاوەند عارەبانەكانی ئەو شەقامە رایانگەیاند، هەرچەند هەوڵی زۆریانداوە كە شارەوانی هەولێر عەرەبانەكانیان لانەبەن، بەڵام رێگریان لێكراوە و ناهێڵن لەو شەقامە كاسبی خۆیان بكەن.



AM:09:40:02/01/2019