فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری هەرێم بۆردومان دەکەن

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی گوهەرزی-یان لە ناوچەی ئامێدی بۆردومان کرد و بەوهۆیەوە ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتوانی ناوچەکە دروستبووە.

ماڵپەڕی رۆژ نیوز نزیک لە بە پارتی كرێكارانی كوردستان بڵاویكردەوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی کانونی دووەم ، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا زنجیرە چیای مەتینیان لە سەرووی گوندی گوهەرزێ بۆردومانکردووە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی ترس و دڵەڕاوکێ لای خەڵکی ناوچەکە.

ئەوەش خراوەتەڕوو . هاوكات لەگەڵ بۆردومانەكە، فڕۆکە جەنگییەکانی توركیا بە ئاسمانی هەرێمەکانی زاپ و کوڕەژارۆدا سووڕاونەتەوە، بەڵام تا ئێستا زەرەر و زیانەکانی بۆردومانەکە نەزانراوە.

توركیا بەردەوام بە بیانووی بوونی بنكە و بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بۆدرومان دەكات.
 


PM:02:57:02/01/2019