بڕیاره ئهمڕۆ ههینى، لە شاری سلێمانینەوژین سۆران کتێب و ئەلبوومی "تەم و تۆ" بڵاو بكاتهوه.
نەوژین سۆران لە بارەی کارە نوێکەیەوە ڕایگەیاندوە
کتێب و ئەلبوومەکەم تایبەتە بە بەرهەمە نوێیەکانم و بهیانى ههینى چوارى كانوونى دووهم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا بڵاوکردنەوەی کتێب و ئەلبوومی تەم و تۆ رادەگەیەنێنم.
وتوشیەتی بەشێک لە داهاتی کتێب و ئەلبوومەکەم لە ڕێگەی ڕێکخراوی نازی بێسەرپەرشتانەوە دەبەخشرێت بە منداڵانی بێسەرپەرشت.
نەوژین سەرەتا وەک پێشکەشکارێک لە ڕادیۆی XFM دەرکەوت و دواتر بووە بێژەری کەناڵی کوردسات نیوز و لە ماوەی ڕابردووشدا کۆڕێکی شعری گەورەی لە شاری سلێمانی ئەنجامدا