ژمارەی گەشتیارانى شه‌وى سه‌رى ساڵ ئاشكرا کرا

دەستەی گەشتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان بۆ سەری ساڵ 136 هەزار گەشتیار هاتونەتە هەرێمی کوردستان.

نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی"بە مەبەستی كات بەسەربردن و بەشداریكردن بۆ ئاهەنگی سەری ساڵ و یاری كردن لە ناو بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان، لە ماوەی 25 تاكو 31ى كانوونی یەكەمى 2018 زیاتر لە 136 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی كوردستان".

ئەو بەرپرسەی دەستەی گەشتوگوزار نوسیویەتی كه‌ بەراورد بەهەمان كات لە ساڵی رابردوودا، 152% ڕێژەی گەشتیاران زیادی كردووە، بە جۆرێك ساڵی ڕابردوو لە هەمان كاتدا تەنها 54 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمیان كردبوو.

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە 
"ئەگەر هەر گەشتیارێك بە لایەنی كەمەوە 200 دۆلاری بۆ بازاڕەكانی هەرێم هێنابێت، ئەوا 27 ملیۆن دۆلار هاتووەتە بازاڕەكانی هەڕێم، ئەمەیش هۆكارێكی باشە بۆ جوڵاندنی بازاڕەكان و بوژانەوەی ئابووری هەرێمی كوردستان."


AM:11:41:04/01/2019