وەزارەتی ئەوقاف ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی داوای لە حکومەتی هەرێم کردووە ڕێگری بکرێت لە هێنانی ئەو کاڵایانەی کە ئاماژەی بۆ سوکایەتێپێکردن بە ئاینەکان تێدایە.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، بە نوسراوی فەرمی داوایان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کردووە، ڕێگری بکرێت لە هێنانی کاڵای نەشیاو، کە ئاماژەیان تێدایە بۆ بریندارکردنی هەستی هەموو پێکهاتە جیاجیاکان لە کوردستان.

ڕاشیگەیاندووە، کە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی لێ ئاگادارکردووەتەوە، بۆئەوەی لە ڕێگەی خۆیانەوە دەروازە سنورییەکان ئاگاداربکرێنەوە، بە هەموو شێوەیەک ڕێگری لە هێنانی ئەو کاڵا و شمەکانە بکرێت کە سوکایەتییان تێدایە بۆ دروشمە ئایینییە جیاجیاکان و سەرپێچیکارانیش ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.




PM:05:45:06/01/2019