دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن لە رانییە دەستگیرکران

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی دوو کەسی  لە شاری رانییە راگەیەند کەلە شاری کۆیە کاری دزیکردنیان ئەنجامداوە.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ڕایگەیاند، "شەوی شەممە ٥ی کانوونی دووەمی ۲۰۱۹ لەلایەن هێزەکانیانەوە لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین لە رانیە دوو تۆمەتبار دەستگیرکران بە ناوەکانی (ف،ز) تەمەن ٤۰ ساڵ و (خ،آ) تەمەن ۲٥ ساڵ، کە هەردووکیان دانیشتووی شاری رانیەن و لە رەگەزی نێرن.

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە، کە هەستاون بە دزینی موەلیدەیەکی کارەبای ٦۰ کەیڤی لە شاری کۆیە، دواتر بە فەرمانی دادوەر هەردوو تۆمەتبارەکە رادەستی بەشی پۆلیسی کۆیە کرانەوە بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوە بەگوێرەی تایبەتمەندی شوێنی رووداو.


PM:08:21:06/01/2019