ناوەندی غەزەلنوس داخرا

دوای داخستنی سینەما سالم ئەمڕۆ لەلایەن هێزێکی ئاسایشەوە ناوەندی غەزەلنوس داخرا.

پەیجی فەرمی ناوەندی غەزەلوس بڵاویکردەوە "بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە (٩\١١\٢٠١٩) لەبری کردنەوەی دەرگای سینەماسالم، دەرگای کافێ کتێبی غەزەلنووسیش داخر و ئێستا ھێزێکی زۆری ئاسایشی گشتیی سلێمانی، لە بەردەم دەرگای سەرەکیی سینەما و کافێکەن و ناھێڵن ھیچ کەسێک لەو ناوەدا بێت".

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ لە بەیاننامەیەکدا بۆ رای گشتی بەڕێوەبەرانی سینەما سالم بڵاویان کردەوە ڕایانگەیاند "هێزێکی ئاسایشی گشتیی سلێمانی بێ هەبوونی نووسراوێکی فەڕمی، هاتنە سینەما سالم و دەرگای سینەماکەیان داخست".

ناوەندی غەزەلنوس ناوەندێکی کلتوری گشتیە و لە ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە و کتێبفرۆش، کافی کتێب، غەزەل، فیلم و سینەما سالم پێک دێت.


AM:11:54:09/01/2019