ئەم چەند شتەی پیاوان ئافرەتان زۆر حەزی پێدەکەن
ئافرەتان هەمیشە حەز بە جوانپۆشی و سەرنج ڕاکێشی ڕەگەزی بەرامبەربەریان دەکەن ، هەمیشە جوانپۆشی نەک هەر بەتەنها بەلای ئافرەتانەوە سەرنج ڕکێشە بەڵکولای هەمووکەسێکی دیکە هەمان کاردانەوەی دەبێت. بەڵام جیاوازی لەهەموو ئەمانە چەندشتێک هەیە کە پیاوان دەیپۆشن زۆر سەرنجی ئافرەتان ڕادەکێشت ئەوانیش....
ـ پۆشینی قات: هەموو ئەوە دەزانن کە لەبەرکردنی جلی ڕەسمی وەک قات بەزۆری کەسە بازرگانەکان دەیپۆشن ، یاخود بۆ کارێکی ڕەسمی دەپۆشرێت. هەرچەندە ئەم شێوازە پۆشینە زۆر باو نییە بەڵام زۆر سەرنجی ئافرەتان ڕادەکێشن.
ـ کاتژمێری جوان: لەدەست کردنی کاتژمێری جوان و گران بەها هۆکارێکی دیکەیە بۆڕاکێشانی سەرنجی ئافرەتان.
ـ بۆنی خۆش: هەبوونی بۆنی خۆش بە فاکتەرێکی گرنگ دادەنرێت بەلای ئافرەتانەوە.
ـ ڕەنگی پەمەی: ڕەنگی پەمەی هەمیشە بە ڕەنگێکی پۆزەتیڤ دادەنرێت ، لەلێکۆڵینەوەیەکدا کە لەفەڕەنسا ئەنجامدارا، باسیان لەوە کردووە ئەو کەسانەی ڕەنگی پەمەی دەپۆشن هەمیشە دڵخۆشن، جیاواز لەمانەش ئافرەتان زۆر حەز بەڕەنگی پەمەی دەکەن بۆ پیاوان.
ـ لەپێکردنی پانتۆڵی ڕێک: هەڵبژاردنی پانتۆڵێکی کونجاو جوان زۆر گرنگە بۆ پیاوان هەروەها بەلای ئافرەتانیشەوە سەرنج ڕاکێشە بۆیە هەمیشە هەوڵبدە ئەو پانتۆڵە بپۆشی کە ڕێک و گونجاوە لەگەڵ تەمەنت.
ـ پاکو خاوێن ڕاگرتنی دەم و زەردەخە: لە لێکۆڵینەویەکدا کە لەساڵی ۲۰۱٤ ئەنجام دراوە ئەوە خراوەتە ڕوو کە زەردەخەنە بەیەکێک لەهۆکارە گرنگەکان دادەنرێت بۆ ڕاکێشانی سەرنجی دەوروو بەر.
ئا :هە ف
AM:12:10:10/01/2019