ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پڕکردنەوەی سێ وەزارەتی بەتاڵی حکوومەتەکەی عادل عەبدول مەهدی کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی کانونی دووەم، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی ئاسایی ساز دەکات و تیایدا وەزیرانی هەرسێ وەزارەتی ناوخۆ، بەرگریی و داد یەکلا دەکاتەوە.
بەپێی نوسراوێکی سەرۆکوەزیران کەپێشتر میدیاکانی عێراق بڵاویانکردوەتەوە و نوسراوەکەش ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کراوە تێیدا ئاماژە بە کاندیدانی عەبدولمەهدی بۆ پۆستی سێ وەزارەت، کراوە و بریتین لە؛
- فالح فەیاز، کاندیدی پۆستی وەزارەتی ناوخۆ.
- سەلیم جبوری،، کاندیدی پۆستی وەزیری بەرگری.
- حاکم رزگار محەمەد ئەمین، کاندیدی پۆستی وەزیری داد.
بەپێی رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانی عێراق، وەزارەتی ناوخۆ پشکی شیعەکانە، وەزارەتی بەرگری پشکی سوننەکانە و لەنێوان وەزارەتەکانی دەرەوە و داراییدا، یەکێکیان بۆ کوردە.