دانیشتنی
پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە کۆتایی هات و وەزیری کۆچ و کۆچبەرانیش سوێندی
یاسایی خوارد.
لەو
دانیشتنەدا کە ئەمرۆ بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی و ئامادەبوونی 198 ئەندام
پەرلەمان بەڕێوەچوو گفتوگۆ لە بارەی بودجەوە کرا و هاوکات بەها موسا وەک وەزیری
کۆچ و کۆچبەران سوێندی یاسایی خوارد.
هەروەها محەمەد
حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لیژنەی ئاسایش و بەرگری راسپارد بۆ بەدواداچوونی
دەنگۆی سەردانی چەند شاندێکی عێراقی بۆ ئیسرائیل.