پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند دوو تۆمه‌تباری دیكه‌له‌سه‌ر كوشتنی هاوڵاتییه‌ك خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی
پۆلیسی پێنجوێن كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی
پۆلیسی سلێمانی ڕوونیکردەوە، پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌ممه 12ی كانونی دووه‌می 2019،
تۆمه‌تبارێك به‌تۆمه‌تی كوشتنی هاوڵاتییه‌ك ده‌ستگیركرا، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 13ی
كانونی دووه‌م دوو تۆمه‌تباری دیكه له‌هه‌مان دۆسییه‌دا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی
به‌شی پۆلیسی پێنجوێنه‌وه ده‌ستگیركران.
هاوکات دوێنێش تۆمه‌تباری یه‌كه‌م له‌لایه‌ن
هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركرا کە له‌ساڵی 2009وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی
هه‌بووه و به‌پێی ماده‌ی 406 له یاسای سزادانی عیراقی و تۆمه‌تباره به‌كوشتنی
هاوڵاتییه‌ك.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، پاش
به‌دواداچونی هێزه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن هه‌ردوو تۆمه‌تبار به ناوه‌كانی
(د. أ. ع) و (ن. ص. ر) خۆیان ڕاده‌ستی پۆلیسی پێنجوێن كرد و له‌ئێستادا هه‌رسێ
تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانی دادوه‌ر به‌ندن و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.