بزان دوای وازهێنان لەجگەرەکێشان چی لەجەستەدا ڕوودەدات


 جگەر کێشان یەکێکە لەو هۆکارانەی دەبێتە هۆی بەجێهێنانی چەندێن نەخۆشی لەجەستەدا بەتایبەت تووشبوون بەشێرپەنجەی سی و، گەروو ، لێوو. هەروەها یەکێکە لەهۆکارەکانی تووشبوون بەنەخۆشی دڵ لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆی خەست بوونەوەی خوێن.
بۆیە ئەگەر کەسێکی جگەرە کێشی و دەتەوێت لەشێکی تەندرووستت هەبێت ئەوا هەوڵ بدە واز لەجگەرە کێشان بهێنی . ئەو کەسەی واز لەجگەرە دەهێنێت لەماوەیەکی زۆر کەم چەند شتێک لەجەستەیدا ڕوودەدات . ئەوانیش:

ـ  پاش۲۰خولەک:  پەستانی خوێن دەگەڕێتەوە باری ئاسایی.

ـ پاش ۸کاتژمێر: پاش ۸کاتژمێر گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن لەناوخوێندا نامێنێت ، ئەم گازە بەهۆی جگەرە کێشانەوە دەچێتە ناو خوێنەوە دەبێتە هۆی ئەوەی ڕێگری بکات لە چوونی ئۆکسجین بۆ بەشەکانی لەش.

ـ پاش ۱۲ خولەک: گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن بەتەوای لەخوێندا نامێنێت دڵ دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.

ـ پاش ۲٤کاژمێر: ئەگەری تووشبوونت بەسەکتەی دڵ کەم دەبێتەوە.

ـ پاش٤۸کاتژمێر: هەستەکانی بۆنکردن و تامکردن باش دەبن.

ـ پاش سێ ڕۆژ: کرداری هەناسە وەرگرتن ئاسان دەبێت و هەوا بەباشی دەگاتە سییەکان.

ـ پاش ۲هەفتە بۆ ۳ مانگ:  سییەکانت زیاتر پاک و بەهێز دەبن، خوێن بەباشی دەڕوات بۆ لەش.

ـ پاش ساڵێک: نەخۆشییەکانی دڵت کەم دەبنەوە.

ـ پاش ٥ساڵ: چانسی تووشبوونت بەسەکتە، بەشێرپەنجەی دەم، وگەروو کەم دەبێتەوە.

ـ پاش ۱۰ساڵ: ئەگەری تووشبوونت بە شێرپەنجەی سی کەم دەبێت.

ئا: هە -ف

سەرچاوە: webmd



PM:10:02:13/01/2019