تورکیا وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە

سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپی دایەوەو بەردەوامبوونی وڵاتەکەی لە شەڕکردن دژی هێزە کوردیەکانی سوریا دوپاتکردەوە.

ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە تویتێکدا ل رایگەیاند، تورکیا واچاوەڕوان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکات کە ستراتیژییەتی هاوپەیمانی نێوانمان بەرزبنرخێنێت، و نایەوێت ئەو هاوپەیمانییە بکەوێتە ژێر کاریگەری پڕوپاگەندە بۆ تیرۆرستان".

کاڵن نوسیویەتی، "هیچ جیاوازییەک نییە لە نێوان داعش و پەکەکە و پەیەدە و یەپەگە و وە بەردەوامیش دەبین لە رووبەڕووبونەوەی شەڕکردن لەگەڵیاندا".

هەروەها دەلێت،"به‌ڕێز دۆناڵد تره‌مپ یه‌كسانكردنی كورده‌كان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ كه‌ له‌ لیستی تیرۆری ئه‌مریكادایه‌ و باڵی سووریای په‌یه‌ده‌/یه‌په‌گه‌، هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه‌. توركیا به‌ره‌نگاری تیرۆریستان ده‌بێته‌وه‌ نه‌ك كورده‌كان. كورده‌كان و سوورییه‌كانی دیكه‌ له‌ مه‌ترسی تیرۆر ده‌پارێزین".

وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن گوتیشی: "به‌ڕێز دۆناڵد تره‌مپ تیرۆریستان نابنه‌ هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانتان. توركیا چاوه‌ڕوانی له‌ ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه‌ به‌رپرسیارێتیه‌ هاوبه‌شه‌ ستراتیجییه‌كان به‌جێبگه‌یه‌نێت و به‌ پڕوپاگه‌نده‌كردنی تیرۆر سێبه‌ر نه‌خاته‌ سه‌ر ئه‌وه‌".
 
شەوی رابردوو  دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە تویتێکدا هەڕەشەی لە تووکیا کرد، کە ئەگەر بێت وهێرش بکاتەسەر کورد لە سوریا، ئابوورییەکەی تێکدەشکێنن و بەپێویستیزانی، کە ناوچەیەکی ئارام بەدوری 20 میل بۆ کوردەکان دروستبکات، هاوکات  داواشی لە کوردەکان کرد، کە تورکیا توڕە نەکەن.

لە تویتەکەیدا ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزەکانیان لە سوریا دەستیانکردووە بە کشانەوە، بەڵام پاشماوەی داعش  لە چەند شوێنێکەوە هەن و واشنتۆن لە بنکەکانی دراوسێ و لە نزیک سوریاوە بەردەوام دەبێت لە لێدانی داعش.
 



AM:10:09:14/01/2019