سبەی گۆران و پارتی کۆدەبنەوە


بڕیاره‌ سبه‌ی سێ شەممە شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ شاری سلێمانی بكەن و لەگەڵ بەرپرسانی گۆڕان بەمەبەستی پێکهێنانی کابینەی نوێ کۆببنەوە.

ئەو وەفدەی پارتی کە بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی سەردانی سلێمانی دەکەن و لەگەڵ گۆران کۆدەبنەوە.

کۆبوونەوەکە کاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆ سازدەکرێت.

ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌، دوای ئەوە دێت، كه‌ ئەمڕۆ لە هەولێر شاندی پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەوە.



PM:10:37:14/01/2019