بەهۆی تەقینەوەی پاترییەک لە هەولێر کارمەندێکی پاککەرەوە گیانی لەدەستدا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 15ی کانونی دووەمی 2019 لەناو شوێنێکی زبڵ کۆکردنەوە لە شاری هەولێر پاترییەک  بە کارمەندێکی پاککەرەوەدا تەقییەوەو گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە "سپی" راگەیاند، کارمەندێکی پاککەرەوە لەکاتی کۆکردنەوە و ڕشتنی خاشاکدا باترییەکی پێدا تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە، هاوکات کارمەندێکی دیکەش برینداربووەو ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

سەرچاوەکە وتیشی، کارمەندەکە لەکاتی سەرقاڵیدا و لەوکاتەی بڕێک لە خۆڵ و خاشاکی کردووەتە نێو ئۆتۆمبێلەکەوە،  باترییەک کە لەنێو خاشاکەکەدا بووە بە کارمەندەکەتا تەقیەوەتەوەو دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.



PM:05:38:15/01/2019