ڤیدیۆ.. تەقینەوەکەی مینبەج لەکاتی کۆبوونەوەی بەرپرسانی سەربازی ئەمەریکی و تورکیدا بوو

لەکاتێکدا لە تورکیا کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەنێوان سەرۆکی ئەرکانی سووپای تورکیا و ئەمەریکا لە تورکیا بەڕێوەدەچوو، تەقینەوەکەی شاری میبەج ئەنجامدرا.

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەنجامدانی تەقینەوەکەی لە کاتی کۆبوونەوە گرنگەکەی نێوان ئەمەریکاو تورکیا کە لەسەر نەخشەی سەربازی دوای کشانەوەی ئەمەریکا دەکرێت، سوودمەندی یەکەم لەو تەقینەوەیە لەو کاتەدا بە قازانجی تورکیا.

ئەو میدیانە باس لەوە دەکەن ئەو تەقینەوەیە لەو کاتەدا هێمایە بۆ ئەوەی کە بۆشاییەکی سەربازی و ئەمنی و سیاسی لە رۆژئاوای کوردستان دروستبووەو پێویستە پڕبکرێتەوە.

لەو تەقینەوەیەدا کە ئاماژە بۆ کوژرانی چەند سەربازێکی ئەمەریکی دەکرێت و داعشیش بەرپەرسیارێتی تەقینەوەکەی خستە ئەستۆ لە بەرژەوەندی تورکیا، بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لەو ناوچەیە دروستدەبێت.





PM:04:54:16/01/2019