بەرپرسی نووسینگەی هەولێریNRT بە کەفالەت ئازاد کرا

ڕێبوار کاکەیی بەڕێوەبەری نوسینگەی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەسەر سکاڵای پارتی دەستگیرکرا کەمێک پێش ئێستا لە لایەن دادگاوە بە کەفالەت ئازادکرا.

ڕێبوار کاکەی لە دوای ئازادبوونی بە  ئێن ئاڕ تی  ڕاگەیاند، لەسەر بابەتێکی ڕۆژنامەوانی دەستگیرکراوە کە دەبوو بە پێی یاسایی ڕۆژنامەنوسی دادگای بکرێت، بەڵام دەسەڵات وەک پیشەی هەمیشەی مادەی دادگاییەکەی گۆڕیوە بە مادەی خراپ بە کارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان" .

ئاماژەی بەوەشکرد، دوو سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە یەکێکیان لەلایەن مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێکیشیان لەلایەن فازیل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتییەوە تۆمارکراون  لەسەر بابەتێکی ڕۆژنامەوانییبووە کە لە ڕۆژی ٨ی ٩ی ساڵی ڕابردوودا کراوە و کە باس لە هێنانی دەرمانی  قاچاخ و قۆرخکردنی بازرگانی دەرمان  دەکات.

وتیشی ، لە دوای ئەوە لە دادگا وتەکانی لێوەرگیراوە بە کەفالەتی ملیۆنێک دینار ئازاد کراوە  تا  ڕۆژی دادگایی کردنەکەی.



PM:07:10:16/01/2019