ڤیدیۆ.. بکەرانی تەقینەوەکەی شاری مینبەج ئاشکرا دەبن


روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تێیدا دەردەکەوێت ژنێک بە هاوکاری کەسێکی تر تەقینەوەکە دوو رۆژ لەمەوپێشی شاری مینبەجی ئەنجام داوە.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەگەڵ بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆییەکەدا کە ساتی ڕوودانی تەقینەوەکەیە ئاشکرای کردووە تەقینەوەکە لەرێگەی ژنێکی خۆکوژەوە ئەنجامدراوە.
روانگە باس لەوەش دەکات کە پیاوێک ئەو ئافرەتەی گەیاندۆتە چێشتخانەکە.

رۆژی ١٦ ی کانوونی دووەم لە تەقینەوەیەکدا کە لە چێشتخانەیەکی منبج ڕویدا ٢٠ کەس کوژران کە چواریان سەربازی ئەمەریکی بوون.





PM:10:35:18/01/2019