دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ رایدەگەیەنێت کە ئەو هەڵمەتانەی هێزە ئەمنییەکان لە دوو ساڵی رابردوودا بۆ نەهێشتنی دیاردەی چەکداری روویداوە کاتین.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە بەیانێکدا رایگەیاند" سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕێكارێك خرایه ڕوو جێ به‌جێ كرا بۆ كۆنترۆڵ كردنی له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كان به‌دانانی خاڵی پشكنینی هاوبه‌ش و گه‌ڕان به‌ناو كافتریا‌و چایخانه‌كان و چاودێری كردنی بازاڕه‌كان ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ماوه‌و كاتی بونی ئه‌و هه‌ڵمه‌ت و هه‌وڵانه وایكردووه كه دوای ماوه‌یه‌ك حاڵه‌ته‌كه ئاسایی بێته‌وه‌و دووباره چه‌ندان حاڵه‌تی ته‌قه‌كردن وشه‌ڕكردن به‌چه‌ك ده‌بیستین و ڕوو ده‌دات".
دەستەی مافی مرۆڤ لەو راگەیاندنەیاندا هاتووە " هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانی ڕاده‌گه‌یه‌نین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی چه‌كداری و كۆنتڕۆل كردنی بازاڕه‌كانی چه‌كفرۆشی . لێره‌وه داوا له‌سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین هاوكاربن له‌ماوه‌ی ئه‌و ١٥ رۆژە به‌رنامه‌ی تایبه‌ت ڕێكبخه‌ن له‌سه‌ر مه‌ترسیه‌كانی چه‌ك و دروست بونی كۆمه‌ڵگه‌ی چه‌كداری و بونی چه‌ك له‌ماڵه‌كان".
دەقی راگەیاندنەکەی دەستەی مافی مرۆڤ..
هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ بۆ داماڵینی چه‌ك له ماڵان و كۆڵان و شه‌قام كۆنتڕۆڵ كردنی دیارده‌ی چه‌كداری و نه‌هێشتنی بازاڕی چه‌كفرۆشان.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ به‌هه‌ست كردن به پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و وه‌ك به‌شێك له ئه‌ركی خۆمان له هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌دیارده‌و پیشێلكارییه‌كان وداكۆكی كردن له‌مافه‌كانی هاوڵاتیان و دابین كردنی ژیانێكی شایسته‌و دوور له‌توندو تیژی و شه‌ڕو تاوان وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی ته‌قه‌كردن و تاوانه‌كانی كوشتن و خۆكوشتن كه ماوه‌یه‌كه رۆژانه به‌به‌رچاوی هه‌موان و له‌شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌داخه‌وه رۆژ نیه گوێ بیستی هه‌واڵێكی نه‌خوازراو نه‌بین كه ڕووداوێك ڕووده‌دات له‌ده‌ره‌نجامی بونی چه‌ك له‌ده‌ستی هاوڵاتی و له‌ماڵان و له‌بازاڕه‌كان و به ئاسان ده‌ستكه‌وتنی له‌لایه‌ن هاوڵاتی ، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لای ته‌واوی هاوڵاتیان دروست كردوه‌و ته‌نانه‌ت بۆته مایه‌ی دڵه ڕاوكێ و كاریگه‌ری بۆسه‌ر ئاسایشی خێزان و كۆمه‌ڵگه بوه به‌هۆی زۆربونی جۆری تاوانه‌كان و ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی ده‌بێته مایه‌ی له‌ده‌ستدانی مرۆڤه‌كان به‌چه‌ك له‌سه‌ر بابه‌تی زۆر بچوك و سه‌یرو نه‌گونجاوو دوورله‌به‌هاو عورفی گشتی . ئه‌وه‌ش ته‌نها هۆكار بونی ئه‌و چه‌كانه‌یه له‌ده‌ستی هاوڵاتیان و به‌كارهێنانی له‌كاتی بونی شه‌ڕو كێشه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌یه له‌په‌نابردن بۆ دادگا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان.
بۆیه له‌و سۆنگه‌وه دوای دوو ساڵ له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ بۆ ئه‌و بابه‌ته‌و بڵاو كردنه‌وه‌ی ئاماره‌كان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی كوشتن و خۆكوشتن و ته‌قه كردن وه هه‌روه‌ها پێشكه‌ش كردنی چه‌ندان ڕاسپارده‌و پێشنیار بۆ حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو ده‌زگا ئه‌منیه‌كان بۆ كۆنتڕۆل كردنی دیارده‌ی چه‌كداری و داخستنی بازاڕه‌كان ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕێكارێك خرایه ڕوو جێ به‌جێ كرا بۆ كۆنترۆڵ كردنی له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كان به‌دانانی خاڵی پشكنینی هاوبه‌ش و گه‌ڕان به‌ناو كافتریا‌و چایخانه‌كان و چاودێری كردنی بازاڕه‌كان ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ماوه‌و كاتی بونی ئه‌و هه‌ڵمه‌ت و هه‌وڵانه وایكردووه كه دوای ماوه‌یه‌ك حاڵه‌ته‌كه ئاسایی بێته‌وه‌و دووباره چه‌ندان حاڵه‌تی ته‌قه‌كردن وشه‌ڕكردن به‌چه‌ك ده‌بیستین و ڕوو ده‌دات . بۆیه وه‌ك ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له رۆژی یه‌كشه‌مه‌وه به‌رواری 20/1/2019 هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانی ڕاده‌گه‌یه‌نین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی چه‌كداری و كۆنتڕۆل كردنی بازاڕه‌كانی چه‌كفرۆشی . لێره‌وه داوا له‌سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین هاوكاربن له‌ماوه‌ی ئه‌و ١٥ رۆژە به‌رنامه‌ی تایبه‌ت ڕێكبخه‌ن له‌سه‌ر مه‌ترسیه‌كانی چه‌ك و دروست بونی كۆمه‌ڵگه‌ی چه‌كداری و بونی چه‌ك له‌ماڵه‌كان ، هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ین مامۆستایانی ئایینی و رۆشنبیران و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و به‌كارهێنه‌رانی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌شداربن له‌و هه‌ڵمه‌ته بۆ نه‌فره‌ت كردن له چه‌ك و دیارده‌ی چه‌كدارو بونیات نانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئارام و شارستان و دوور له‌توندوتیژی و كوشتن و هه‌واڵی جه‌رگبڕو ناخۆش و گۆڕێنی وێنه‌ی پڕۆفایله‌كان بۆ دژه چه‌كداری. دواتر له‌ڕیگه‌ی نوسراوی فه‌ڕمیه‌وه ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ كه ئاڕاسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی ڕیكارو پلانی تایبه‌ت بۆ كۆنتڕۆل كردنی دیارده‌ی چه‌كداری و بازاڕه‌كانی چه‌كفرۆشتن و پێداچونه‌وه به رێنماییه‌كانی پێدانی مۆڵه‌تی چه‌ك و چڕتركردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ت و هه‌وڵه‌كانیان به‌تایبه‌ت له‌و 15 رۆژەی هه‌ڵمه‌ته‌كه له 20/1/2019 تابه‌رواری 5/2/2019 به‌هیوای ژیانێكی ئارام و ئاسوده بۆ هه‌موان.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ
20/1/2019