بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە تونێلی دەربەندیخان بەمەبەستی نۆژەنكردنەوە و كاری چاكسازی بۆ ماوەی چوار رۆژ دادەخرێت.
لە ئاگاداركردنەوەیەكدا بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، سبەی دووشەمە ٢١ی كانوونی دووەمی ٢٠١٩ بەمەبەستی چاكسازیكردن لە تونێلی دەربەندیخان، بۆ ماوەی چوار رۆژ تونێلكە دادەخرێت و لە ئەگەری زووتر كردنەوەی هاوڵاتییان ئاگاداردەكەنەوە.
ڕوونیشیكردووەتەوە، بۆ هاتوچۆكردن، هاوڵاتییان دەتوانن ڕێگای سەرشاخی بەرانان بەكاربهێنن و ڕێگە بە هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێك دەدرێت ئەو رێگایە بەكاربهێنێت، بەمەرجێك بتوانێت بە ئاسانی و سەلامەتی بەو رێگایەوە تێپەڕێت.
ئەوەشی راگەیاندوە، ڕێگای سەر بەنداوی دەربەندیخان داخراوە و هاولاتییان ناتوانن لەو رێگایەوە هاتوچۆ بكەن.