ڤیدیۆ:میسی بەرشەلۆنەی بۆ بردنەوە گەڕاندەوە



لە خولی ئیسپانیا میسی بردنەوەیەکی بەنرخی بە یانەی بەرشەلۆنە بەخشی و توانی ٣-١ بردنەوە بەرامبەر بە یانەی لیگانێس بەدەست بهێنن.
یاریەکە لە یارییەکانی هەفتەی ٢٠ی خولی ئیسپانیا بوو، تێیدا بەرشەلۆنە سەرەتا بە گۆڵی دیمبلی لە گێمی یەکەم پێشکەوت.
بەڵام لیگانێس توانی لە تایمی دووەم ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە.
دواتر میسی بە هاتنە ناوەوەی گۆڵێکی بۆ سوارێز دروست کردو گۆڵێکیشی لە خولەکی ٩٢ کردو ٣-١ بردنەوەی بە یانەکەیدا.
ئێستا بەرشەلۆنە بە ٤٦ خاڵ یەکەمی خولی ئیسپانیایە.






AM:12:49:21/01/2019