ئەردۆغان هەرێم بە زۆنگاوی تیرۆرستی ناودەبات

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند ڕێگا نادەین ئەوەی لە باکوری عێراق "مەبەستی هەرێمی کوردستانە" ڕوویدا لە سووریا دووبارە ببێتەوە.


لەبارەی هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە رۆژئاوای کوردستان، ئەردۆغان وتی "ئیدی بە تەواوی هێزەکانمانەوە لە سنوورداین، لە نزیکەوە چاودێریی پێشهاتەکان دەکەین. ئەگەر بەڵێنەکان بگەیێندرێنەسەر ئەوا زۆر باشە، بەپێچەوانەوە ئێمە بەشێکی زۆری ئامادەکارییەکانمان تەواوکردوون. بەپێی ستراتیژیەتی خۆمان هەنگاوی پێویست دەنێین. ئێمە باس لە ناوچەیەکی ئارامی دژ بە تورکیا ناکەین، بەڵکو مەبەستمان ناوچەیەکی ئارامە دژی تیرۆریستان".

دەشڵێت "لە سووریادا هەرگیز رێگە بە زۆنگاوێکی تیرۆرستیی وەکو ئەوەی باکووری عێراق نادەین، کە ئێستاش کێشەیە بۆمان".



PM:08:17:21/01/2019